بایدن وەزارەتێكی گرنگ بە ژنێك دەسپێرێ

0

جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، ژنێك بۆ پۆستێكی گرنگی حكومەتی وڵاتەكەی دەستنیشان دەكات.

بەپێی  هەواڵی سەرچاوە ئەمەریكییەكان (جانێت یەلەن)، كە بەڕێوەبەری پێشووی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بووە، لەلایەن جۆ بایدنەوە  دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی پۆستی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا وەربگرێ.

 جانێت یەلەنی تەمەن 74 ساڵ، یەکەم ئافرەت بوو کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆبامادا، سەرۆکایەتی بانکی فیدراڵی ئەمەریکای گرتە ئەستۆ.

دەستنیشانکردنی یەلەن وەک وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا. لەلایەن دیموکراتەکان و کەمپەینی بایدن پشتڕاستکراوەتەوە.

 ئەرکەکانی یەلەن دوای ئەوەی، کە دەستبەکار دەبیت بریتی دەبێت لە پاڵپشتیکردن لەو سیاسەتە دارایی و نەختینانەی، کە ئاراستەیان بەرەو کەمکردنەوەی درزی نێوان هەژاران و دەوڵەمەندانە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، بەرپرسە لە سیاسەتی نەختی و بودجەدانان، هەرچەشنە بڕیارێک، کە دەیدات کاریگەری گەورەی لەسەر بەهای دۆلار و ئابووریی ئەمەریکا و بەتایبەتی ئابووریی هەموو جیهان دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com