نوچه‌نێت
جومعه عناد وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، ژماره‌ى تیرۆریستانى داعش ئێستا له‌نێوان هه‌زار و 500 تا دوو هه‌زار كه‌س ده‌بێت و شێواز و چه‌كى نوێ له هێرشه‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق لێدوانێكى وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش ده‌كات و خه‌ملاندن بۆ ژماره‌یان ده‌كات.
وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ده‌ڵێ، “ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش له‌نێوان هه‌زار و 500 تا دوو هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت و زۆربه‌شیان له ناوچه رزگاركراوه‌كان و باكوورى به‌غدا و بابل و پارێزگاى دیاله‌ن”
دواتر روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه ده‌دات پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش به شێوازێكى تایبه‌ت كرده‌وه تیرۆرییه‌كان ده‌كات و له‌وانه به گرووپى بچووك ده‌گه‌ڕێن كه ژماره‌ى هه‌ر گرووپێكیان له حه‌وت تیرۆریست زیاتر نییه و قه‌ناس و كامیراى پێشكه‌وتوویان لایه كه ده‌توانن له دوورى دوو كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كانیان بپێكن.