شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له كوردستان 64 هه‌زار كه‌یسى تووشبوون به شێرپه‌نجه هه‌یه، هه‌شت هه‌زار و 526 كه‌یسیان تووشبووى نوێن.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى كوردستان، دكتۆر سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له چه‌ند لایه‌نێكى ره‌وشى ته‌ندروستى كرد و یه‌كێك له بابه‌ته‌كانى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه بوو له كوردستان.
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئامارێكى خسته‌ڕوو و گوتى، “كۆى تووشبووانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له كوردستان 64 هه‌زار كه‌یسه. هه‌شت هه‌زار و 526 كه‌یسیان نوێن و ئه‌مساڵ تۆمار كراون”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چۆن ئه‌و نه‌خۆشانه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه له كاتێكدا په‌تاى كۆرۆنا قه‌یرانى ئابوورى و دارایى دروست كردووه، سامان به‌رزنجى دووپاتى كرده‌وه و گوتى، “باشترین چارەسەریان بۆ كراوە لە رێگەی ئەو سەنتەرانەی تایبه‌تن به نه‌خۆشییه‌كه و لەگەڵ سندوقی كۆمەكی شێرپەنجە. ئەمساڵ 74 ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە و چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجه ته‌رخان كراوه”.