سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان: كۆمه‌ڵێك تێبینى وپرسیارمان له‌سه‌ر راپۆرتى چاكسازى هه‌یه

0

شلێر سەعید ، تایبەت بە نوچەنێت

لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی راپۆرتی جێبه‌جێكردنى چاكسازیى حكوومەت كۆبووه‌وه‌ وسه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌باره‌ى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێ، “كۆمه‌ڵێك تێبینى و پرسیارمان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ بۆ دروست بووه‌، ده‌بێت ئاراسته‌ى حكوومه‌تى بكه‌ین”.

بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی راپۆرتی حكوومەت سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر، ئەندامان، راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەی راگەیاند، “ئێمە ئەمڕۆ بۆ تاوتوێكردن و وردبینیكردن و هەڵسەنگاندنى راپۆرتی حكوومەت كه‌ له‌باره‌ى جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی ئاماده‌ كراوه،‌ كۆبووینه‌وه‌. ئێمە هەڵسەنگاندمان بۆ ئەو راپۆرتانە كردووە لە ئەنجامدا كۆمەڵێك پرسیارمان بۆ دروست بووە لەسەر جێبەجێكردنی یاساكە، لە داهاتوودا ئەو پرسیارانە ئاراستەی حكوومەت دەكەین”

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماده‌ نه‌بوو ئێستا ناوه‌ڕۆكى تێبینیه‌كانى لیژنه‌كه‌ ئاشكرا بكات.

زیاد جەبار ئاماژەی بەوەشكرد جێبەجێكردنی یاساكە بە قۆناغە، ئەو یاسایە كە دەچێتە ئەنجوومەنی وەزیران وئاراستەی وەزارەتەكان دەكرێت، ئێستا رێكارەكان بۆ جێبه‌جێكردنى یاسای چاكسازى كراون، هەندێكی ئاراستەی بەرێوه‌بەرایەتیەكان كراون هەندێ له‌ بڕگه‌كانى یاساكه‌ چوونه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

لە یه‌كی تەمووزی 2020 یاسای چاكسازی چووه‌تە بواری جێبەجێكردن، بریار بوو سێ مانگ جارێك حكوومەت راپۆرت لەباره‌ى جێبەجێكردنی یاساكە بۆ پەرلەمان بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومەت یەك راپۆرتی بۆ پەرلەمان ناردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com