هەورامان چووە ناو لیستی كولتووری جیهانی و لەتاران پێشانگاى بۆ كرايەوە

0

(نوچەنێت)

پێشانگای هاوبەشی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی “هەورامان: داوێنی ئاسمان” بە هاوكاری کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ ئێران، لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

لەمبارەیەوە مەنسوور جیهانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەو پیشانگایە بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “لەم پێشانگایەدا کە بە بۆنەی پڕۆژەی تۆمارکردنی “ناوچەی هەورامانی ئێران” لە لیستی خەزێنە فەرهەنگییەکانی جیهان بەڕێوەچوو، 70 وێنەی هەڵبژاردە لە 35 فۆتۆگرافەریی کوردیی پاریزگاکانی کرماشان و کوردستانی تیایدا نمایشکران، کە کۆمەڵێک وێنەی سەرنجڕاکێش لە سروشت، بیناسازیی، ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و ئایین و دابوونەریتی تایبەت و بێوێنەی “پیرشالیار” و “پاڵنگان”ی لە خۆگرتبوو”.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم پێشانگایەدا دکتۆر “حیسام مەحموود مەهدی عەلی” بەراوردکاریی ڕێکخراوەی جیهانی یۆنسکۆ UNESCO، دکتۆر “حوجەتوڵڵا ئەیووبی” سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ لە ئێران، “محەمەد حوسێن تالبیان” جێگری وەزیری میراتی کەلتووریی و گەشتیاریی ئێران، “مەجید ڕەجەبی مێعمار” سەرۆکی ماڵی هونەرمەندانی ئێران، “سەیفوڵڵا سەمەدیان” فۆتۆگرافەر و سینەماکاری ناوداری ئێران و خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری “تەسویری ساڵ”، دکتۆر “عەبدوالحوسێن موستەکین” بریکاریی فەرهەنگی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ لە ئێران و مامۆستای زانکۆی تاران، کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و کەسایەتییە ڕۆشنبیرەکان و هەروەها هۆگرانی هونەری فۆتۆگرافی بەشداربوون.

جێی باسە ئەم پیشانگایە بە هاوکاریی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ UNESCO  ـ لە ئێران بە بەڕێوەبەرایەتی دکتۆر “حوجەتوڵڵا ئەیووبی”، بە هاوکاریی گۆڤاری “تەسویری ساڵ”ی ئێران بە بەرپرسیاریی “سەیفوڵڵا سەمەدیان” فۆتۆگرافەر و سینەماکاری ناوداری ئێرانی و هەروەها بە یارمەتی وەزارەتی میراتی کەلتووریی، پیشەسازیی و گەشتیاریی ئێران و پاریزگاری کرماشان لە گالێری مامۆستا “موڕتەزا مومەیز” لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com