کورتە فیلمی(سەرەوخوار) ئامادەیە

0

(نوچەنێت)

كورتە فیلمی سینەمایی (سەرەوخوار) تەواوی قۆناغەكانی بەرهەمهێنانی بەكۆتا هێناوەو لە ئێستا ئامادەی بڵاوكردنەوەیە.

لەلێدوانێكدا بۆ (نوچەنێت) هەردی حەسەن دەرهێنەر ئەو كورتە فیلمە رایگەیاند “كورتە فیلمەكەم كە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێرەو ماوەکەی ١٢ خولەکە ، ئامادەی بڵاوكردنەوەو بەشداری پێكردنە بۆ فیستڤاڵە نێودەوڵەتییەكان”.

لەبارەی ناوەڕۆك و چیرۆكی ئەو كورتە فیلمەش هەردی ووتی ” ناوەڕۆکی ئەم فیلمە  باسی خیانەتی هاوسەری دەکات لە دیدی پیاوێک و ژنێک کاری لەسەر کراوە، کە لەماوەی ئەم ١٢ خولەکەدا چەند خاڵێکی خیانەتی هاوسەری ئاماژە پێکراوە “.

جێی باسە هەردی حەسەنی دەرهێنەر جگە لەو بەرهەمە نوێیەی ، دوو بەرهەمی دیكەی هەیە ئەوانیش كورتەفیلمەكانی (18+) و (فڕینی بەرد).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com