شلێر سەعید ، تایبەت بەنوچە نێت .
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى جووڵاندنى هێز بۆ ناوچه‌كانى سیده‌كان، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ره‌تیده‌كاته‌وه جووڵه به هیچ هێزێكى پێشمه‌رگه كرابێت.
لەچەند ماڵپه‌ڕ وپه‌یجێك باس له جووڵاندنى چه‌ند هێزێكى پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنووریى هه‌رێمى كوردستان كراوه.
لیوا قارەمان کەمال جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگە بە نوچه‌نێتى راگەیاند، ” هیچ هێزێکی پێشمەرگە جووڵەی پێنەکراوە و ئاگادار نین لەوه‌ى جووڵە به هێزی پێشمەرگە كرابێت”.
دووپاتیشى كرده‌وه ئه‌گەر جووڵە بە هێزی پێشمەرگە بکرێت ئه‌وا خۆى ئاگادار دەبێ بەڵام لە ئێستادا بابه‌تێكى له‌م شێوه‌یه بوونى نییه.