نوچه‌نێت
ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه، جۆ بایدن سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا تۆنى بلینكنى بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئه‌مریكا كاندید كردووه.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه، بلینكن پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بلۆمبێرگ دووپاتى كردووه‌ته‌وه، كه بلینكن له‌لایه‌ن بایدنه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته دیار كراوه.
بلینكن له ساڵى 1962 له نیویۆرك له دایكبووه و یه‌كێكه له دیپلۆماتكاره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مریكا و پێشتر له‌نێوان 2015 و 2017 یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوو و ماوه‌یه‌كیش جێگرى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه بووه.
بلینكن له‌كاتى شه‌ڕى داعش چه‌ندان جار سه‌ردانى كوردستان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.