وەزیری رۆشنبیری ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت

0

(نوچەنێت)
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی راگه‌یاند، كە بڕیارە له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25/11/2020 بەڕێوەبچێت.
بەپێی ئەو راگەیانراوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، لەكۆبوونەوەكەی رۆژی چوارشەممەی پەرلەماندا، خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، كە تیایدا وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەت ئامادە دەبێت.
لەبەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەشدا ، ڕاپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) كە بەبڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی 2020 پێكهێنرا. دەخرێتەڕوو، جگەلەمانەش هەر لەكۆبوونەوەكەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكی پەرلەمان بانگهیشتنامەیەكی بۆ تەواوی ئەندامانی پەرەلمان بڵاوكردۆتەوە كە لەو كۆبوونەوەیە ئامادەبن .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com