نوچه‌نێت
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆريست له فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا گیراوه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه ئه‌و سه‌ركرده‌یه ناوى ئه‌بونه‌به‌ئه و پێشتر به‌رپرسیارێتى له ناو رێكخراوى قاعیده و داعش هه‌بووه و به نیازى پیلاندانان بۆ داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق.
یه‌حیا ره‌سوول گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له لێدوانێكیدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كه‌ى داعش له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت گیراوه وئه‌و كه‌سه كه به”ئه‌بونه‌به‌ء” ناسراوه رێكخه‌رى كارگێرى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بووه”.
هاوكات سه‌باح نعمان گوته‌بێژى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق لێدوانى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت داوه و باسى له‌وه كردووه عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق چاودێرى ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كه‌ى كردووه.
وه‌ك به‌رپرسانى ئه‌منى عێراق باسیان كردووه، ئه‌و پیاوه یه‌كێك بووه له تیرۆریسته گه‌وره‌كان و له‌وڵاتێكى ده‌ره‌وه نیشته‌جێ بووه و پیلانى ئه‌وه‌ى هه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه عێراق بۆئه‌وه‌ى داعش رێكبخاته‌وه.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت له ساڵى 2003 وه كارى تیرۆریستى كردووه و پێشتر له‌گه‌ڵ رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده بووه و دواتر له ناو داعش به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌ى هه‌بووه. گرتنى ئه‌و به زه‌برێك له دژى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه ده‌زانرێت.