نوچه‌نێت
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، له‌وه‌ته‌ى مسته‌فا كازمى بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، گفتوگۆى عێراق و رووسیا بۆ كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس- 300 وه‌ستاوه.
عه‌لى غانمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، “ئه‌مریكا رێگه‌نادات عێراق سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس- 300 رووسى بكرێت”.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تریش له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیان باسیان له‌وه كردووه، دانوستاندنى نێوان عێراق و رووسیا بۆ كڕینى چه‌كى رووسى به تایبه‌تى ئیس- 300 زۆر پێشكه‌وتبوو و خه‌ریك بوو گرێبه‌ست ده‌كرا. به‌ڵام كاتێك مسته‌فا كازمى بووه سه‌رۆك وه‌زیرانى له مانگى ئایارى رابردوو، گفتوگۆكان له‌و باره‌یه‌وه وه‌ستاون.
وروژاندنى ئه‌و بابه‌ته له كاتێكدایه شاندێكى باڵاى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى فوئاد حوسێن به نیازه له 25ى ئه‌م مانگه سه‌ردانى عێراق بكات.
حامد موتڵه‌گ سه‌ركرده‌ى سوننه و په‌رله‌مانتارى پێشوو له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، “په‌یوه‌ندى رووسیا هه‌ر چۆنێك بێت نابێ له‌سه‌ر بنه‌ماى زیانگه‌یاندن بێت به په‌یوه‌ندى عێراق به وڵاتانى تر، به تایبه‌تى ئه‌مریكا”.