نوچه‌نێت
نه‌جم جبوورى پارێزگارى مووسڵ دواى دیدارێكى له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڵێ، پاڵپشتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدییه‌كان هه‌یه.
جبوورى ئه‌مڕۆ لێدوانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى “واع” داوه و باسى له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى جنین پلاسخارت بۆ مووسڵ كردووه.
له لێدوانه‌كه‌ى جبوورى ده‌ڵێ، “پلاسخارت پاڵپشتى رێككه‌وتنى شنگاله كه له‌نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵى و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه و باسى له‌وه كرد به هه‌موو هێزى خۆى كار ده‌كات تا رێككه‌وتنه‌كه له واقیعدا جێبه‌جێ بكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى لێداونه‌كه‌ى جبوورى باس له‌وه ده‌كات، نوێنه‌رى باڵاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌ڵێنى داوه كار بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئێزدییه‌كان بكات و دڵه‌ڕاوكێیه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ى مووسڵ باسى ده‌كات، پلاسخارت به‌ڵێنى داوه جارێكى تر به تایبه‌ت سه‌ردانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا بكات بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه بارودۆخى مه‌سیحى و شه‌به‌كه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه.