نوچه‌نێت
په‌یامێكى موقته‌دا سه‌در كه تێیدا داواى كردووه ژنان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكه‌ن، رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر ده‌بێته‌وه و ده‌گوترێ موقته‌دا سه‌در ته‌نیا له‌كاتى هه‌ڵبژاردن بایه‌خ به ژنان ده‌دات.
رۆژنامه‌ى”عه‌ره‌ب” كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و باسى له‌و توانج و ره‌خنانه كردووه كه ئاراسته‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌ڕى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون ده‌كرێت.
چالاكوانان باسیان له‌وه كردووه پێشتر موقته‌دا سه‌در هیچ بایه‌خێكى ئه‌وتۆى به ژنان نه‌داوه و ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك ئه‌و ژنانه‌ى كه به‌شدارییان له خۆپێشاندانه‌كان كردووه به “به‌دڕه‌وشتى” تۆمه‌تبار كردووه.
كه‌چى ئێستا به‌هۆى هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى زیاتر له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بایه‌خ به ژنان ده‌دات.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌ى داوا له دانیشتووانى ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدا ده‌كات كه ئه‌م ناوچه‌یه به ناوى “بنه‌ماڵه‌كه‌ى ناسراوه” بۆئه‌وه‌ى بچن كارتى بایۆمه‌ترییان بهێننه‌وه، ئه‌مه زیاتر له هه‌ر شتێك خه‌ڵكى توڕه كردووه، چونكه به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى شاره‌كه‌ى نقوومى ژێرئاوى باران بووه كه‌چى سه‌در داواى بایۆمه‌ترییان لێده‌كات