نوچه‌نێت
مه‌نار عوبه‌یدى سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى عێراق بۆ توێژینه‌وه و راوێژى ئابوورى، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر خه‌رجى مانگانه و نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا بێت ئه‌وا عێراق له‌ساڵى داهاتوو ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بدات.
مه‌نارى عوبه‌یدى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كراوه و له رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئابووریناسه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر عێراق وه‌ك ئێستا مانگانه حه‌وت ملیار دۆلار خه‌رج بكات، نرخى نه‌وتیش به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا بێت، ئه‌وا ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، نزیكه‌ى پێنج ملیۆن فه‌رمانبه‌ر له‌عێراق هه‌ن، جیا له‌وه‌یش ئێران رێگه‌ى نه‌داوه كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى عێراق گه‌شه بكات و ئه‌مه‌یش وایكردووه بارى دارایى و ئابوورى عێراق سه‌خت بێت.
مه‌نار باس له‌وه ده‌كات تاكه ئومێدى ئێستاى عێراق به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته، كه هیچ مه‌زنده‌یه‌ك نییه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى.