نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بڕیارى دا كريَى خوێندنى زانكۆ وپه‌یمانگه تایبه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێژه‌ى 10% تا 20% كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه به سه‌په‌رشتى د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ڕێوه‌چوو. بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن بۆ ئه‌مساڵ دراوه.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆكارى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ى روونكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌یه كه هاووڵاییانى كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕن، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێیه‌كه به پێى ئەنجامەکانى رێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى (2019) ده‌بێت کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیەنراوە بەم شێوەى خوارەوە:
• ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
• سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکانبەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.