نوچه‌نێت
به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان وه‌قفى شیعه و وه‌قفى سوننه كراوه، حكوومه‌تى كازمى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى توند ده‌بێته‌وه و په‌رله‌مانتارێكى سوننه‌یش سكاڵا له‌دژى كازمى تۆمار ده‌كات و به بهههردانى موڵكى سوننه‌كان تۆمه‌تبارى ده‌كات.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رێككه‌وتنێك له‌نێوان وه‌قفى سوننه و وه‌قفى شیعه كراوه، به‌ناوى ئه‌وه‌ى موڵكه‌كانیان له‌یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه. وه‌قفى له برى ئه‌وقاف له دواى 2003 دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى كاروبارى ئاینى هه‌ر مه‌زهه‌ب و ئاینێك به‌ڕێوه‌ببات.
سه‌عد كمبش سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ وه‌قفى شیعه خه‌ریكن موڵكه‌كانیان له‌یه‌كتر جیا ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌م كاره رووبه‌ڕى ره‌خنه‌یه‌كى توندى ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌ربوولى كه په‌رله‌مانتارى سوننه‌یه كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو ئاشكراى كرد، سكاڵاى له‌سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى تۆمار ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى موڵكه‌كانى وه‌قفى سوننى به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن و به شیعه‌كانى ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ى “قودسى عه‌ره‌بى” له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه ناڕه‌زاییه‌كى توند له‌نێو سوننه‌كان هه‌یه و خۆیان به‌سته‌ملێكراو ده‌زانن و ئه‌و بڕیاره به‌وه لێك ده‌ده‌نه‌وه كه موڵكه‌كانى وه‌قفى سوننى به شیعه ده‌درێت.
له راپۆرته‌كه ئه‌حمه‌د جبوورى په‌رله‌مانتارى سوننه قسه‌ى كردووه و زافه‌ر عانیشیش په‌یامێكى ناڕه‌زایى بۆ مسته‌فا كازمى نووسیوه و بڕیاره‌كه‌ى به “به‌دناو” وه‌سف كردووه.