نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده زانیارى جیاجیا له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى لیواى 61ى كه‌ركووك هه‌یه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و لیوا تایبه‌ته به فه‌رمانى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، ره‌وانه‌ى بنكه‌ى كه‌ی وه‌نى”k1″ كه‌ركووك ده‌كرێت كه پێشتر ئه‌مریكییه‌كانى تێدا جیگیر كرا بوو.
چه‌ند رۆژێكه زانیارى جیاواز له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى لیواى 61 بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن كشاوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیش ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه. دوێنێ به‌رپرسێكى سیاسى بۆ “نوچه‌نێت” دووپاتى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه كرده‌وه و گوتى ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له هه‌واڵێكدا ده‌ڵێ، سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزه ده‌كه‌نه‌وه كه نزیكه‌ى سێ ساڵه له‌ناو كه‌ركووك جێگیركراون و ئه‌ركى دۆسیه‌ى ئه‌منى سه‌نته‌رى شاره‌كه‌یان پێدراوه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و هێزه به فه‌رمانى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق دراوه و هێزه‌كه ره‌وانه‌ى سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن ده‌كرێن له شوێنى ئه‌وان هێزێكى پۆلیس ئه‌ركه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.