نوچه‌نێت
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى پشتگیریى حكوومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى ده‌كات تا ده‌سه‌ڵاتى عێراق به‌مشێوه‌یه بێت كه خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌وێ.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى لێدوانه‌كه‌ى مایك پۆمپیۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ى سه‌ردانێكى بۆ ئه‌بوزه‌بى پۆمپیۆ ئه‌و لێدوانه‌ى داوه.
مایك پۆمپیۆ ده‌ڵێ، “ده‌مانه‌وێ عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌وێ، پاڵپشتى كازمى و تیمه‌كه‌ى ده‌كه‌ین تا عێراق سه‌ربه‌خۆ و گه‌شه‌سه‌ندوو بێت”.
سه‌باره‌ت به میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانیش مایك پۆمپیۆ گوتى، “هه‌نگاوى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر میلیشیاكانى ئێران له عێراق دواتر له كاتێكى گونجاو راده‌كه‌ینرێ”.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام دا و دواتر بڕیارى كشانه‌وه‌ى 500 سه‌ربازى تر‌ى ئه‌مریكا له عێراق راگه‌یه‌نرا.