نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له رۆژى سێشه‌مه‌وه له عێراقه، بۆ چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه زانیارییه‌كانى وه‌رگرتووه و گوتوویه‌تى جیا له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئیسماعیل قائانى له‌گه‌ڵ چه‌ندان به‌رپرسى تر‌ى عێراقى كۆبووه‌ته‌وه، به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ شیعه‌كان.
دواتر له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى ده‌یه‌وێ تاوتوێى بكات بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكایه له عێراق، ئێران ده‌یه‌وێ بزانێ ئه‌مه بڕیارێكى رژده یان ته‌كتیكه.
جیا له‌وه‌یش فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس ده‌یه‌وێ ئه‌و ئاگربه‌سته به‌رده‌وام بێت كه میلیشیاكانى ئێران كردبووه‌یان و ماوه‌یه‌ك بوو هێرشیان نه‌ده‌كرده سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا.
بابه‌تیكى تر لێكۆڵینه‌وه‌یه له دۆسیه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودس. رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات قائانى له‌گه‌ڵ كازمى كۆبووه‌ته‌وه و پاڵپشتى خۆى بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ى دووپات كردووه‌ته‌وه.
دواى كوژرانى قاسم سوله‌یمانى له عێراق و ده‌ستبه‌كاربوونى قائانى، ئه‌وه دووه‌م سه‌ردانى ده‌بێت بۆ عێراق ئه‌نجامى بدات.