نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى پوخته‌یه‌كى له راپۆرتێكى نیوزویك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ به‌هۆى ئه‌و كێشانه‌ى كه دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ جۆ بایدنى دروست بكات، عێراق زیاتر ده‌كه‌وێته باوه‌شى ئێرانه‌وه.
ئێستا به‌رپرسانى عێراق وئێران سه‌رقاڵى واژۆكردنى چه‌ند رێككه‌وتنێكن له‌بوارى به‌رگرى، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش وه‌زیرى به‌رگرى عێراق هه‌فته‌ى رابردوو چه‌ند رۆژێك له تاران بوو.
به‌بڕواى چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى ده‌ره‌وه كه ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى باسى كردوون، ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌ى ئێران و عێراق له ئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ئێستا دۆناڵد تره‌مپ جێبه‌جێى ده‌كات.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، تره‌مپ گوایه پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه كۆنه‌كانى كه بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى داوه، هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كێشێته‌وه. به‌ڵام له راستیدا مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه بارودۆخێكى سه‌خت و له‌ناكاو بۆ جۆ بایدن دروست بكات تا نه‌توانێ به‌سه‌رى زاڵ بێت.
به‌گوته‌ى راپۆرته‌كه هه‌رچه‌نده ئه‌مه بۆ دروستكردنى كێشه‌یه بۆ بایدن، كه‌چى له ئه‌نجام وا ده‌كات عێراق بكه‌وێته باوه‌ش و هه‌ژموونى زیاترى ئێران.