شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
دواى پێنج رۆژ له له‌دایكبوونى ئه‌و منداڵه‌ى كه ته‌نیا پێنج مانگ له سكى دایكى كۆرپه‌له بووه و كێشى نیو كلیۆگرامه، پزیشكێك به نوچه‌نێتى راگه‌یاند ئه‌و منداڵه ته‌ندروستى جێگیره و ته‌نیا كێشه‌ى خۆراكى هه‌یه.
پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له رووداوێكى ده‌گمه‌ن، له شارى هه‌ولێر منداڵێك له‌دایكبوو كه ته‌نیا پێنج مانگ كۆرپه‌له بووه و گه‌شه‌كردنى له‌ناو سكى دایكى ته‌واو نه‌كردووه. منداڵه‌كه به ره‌گه‌ز كچه و پێنج خوشك و براى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، سه‌ره‌تا خێزانه‌كه ویستوویانه منداڵه‌كه ببه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى حكوومى، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌هلى ئاماده بووه به “نیمچه خۆڕایى” منداڵه‌كه و دایكى بحه‌وێننه‌وه و چاودێریى ته‌ندروستى بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به تهندروشتى ئێستاى منداڵه‌كه، دكتۆر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆرى نه‌خۆشییه‌كان و گه‌شه‌ى منداڵه ناكامه‌كان به‌نوچه‌نێتى راگه‌یاند، “منداڵه‌كه ئێستا ته‌ندروستى جێگیره، لێدانى دڵ و هه‌ناسه‌دانى باشه و فرمانه‌كانى مێشكیشی هه‌یه”
سه‌باره‌ت به هۆكارى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه زووتر له‌واده‌ى خۆى له دایكبووه، دكتۆر محه‌مه‌د گوتی، “هۆكارى له‌دایكبوونى پێشوه‌خته‌ى منداڵه‌كه به‌هۆى ئه‌وه‌وه بوو كه دایكه‌كه كێشه‌ى ته‌ندروستى زۆری هه‌بووه، فشارى خوێن و خوێنبه‌ربوون و نه‌مانى ئاوى منداڵدان زۆر كێشه‌ى دیكه، بۆیه خێرا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه”.
ئه‌م پزیشكه باسى له‌وه‌كرد منداڵه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى كه كارى تێدا ده‌كات، به خۆڕایى یان به پاره‌یه‌كى كه‌م چاودێریى ده‌كرێت و دووپاتیشى كرده‌وه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ئه‌و منداڵه سێ مانگ پێویستى به چاودێرى ته‌ندروستى هه‌یه.
دكتۆر محه‌مه‌د له قسه‌كانى بۆ “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد، سییه‌كان و دڵ و گورچیله‌ى ئه‌و منداڵه ئاسایی نییه، به‌ڵام ئۆمێدى ئه‌وه هه‌یه “ئه‌گه‌ر تووشى كێشه‌یه‌ك نه‌بێت” ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى به ته‌واوى گه‌شه بكه‌ن و بگه‌ن به بارى ئاسایى.
له كۆتایى قسه‌كانیشى ئه‌و پزیشكه باسى له‌وه كرد ئه‌وان ئێستا له راوێژدان بۆ چۆنیه‌تى دابینكردنى خۆراكى منداڵه‌كه، بۆیه بیر له‌چه‌ند رێگه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه تا شیرى پێ بده‌ن. به‌هۆى ئه‌وه‌ى دایكى شیرى نییه، تیمى پزیشكان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌ڕێگه‌ى سۆنده‌وه یان ده‌ماره‌وه خۆراكى بۆ دابین بده‌ن.