شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دانا جه‌زا په‌رله‌مانتارى پارتى له عێراق، له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باس له پرسى لادانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات كه له‌لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه وروژێنراوه و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه ململانێى ناوخۆى سوننه‌كان بێت ئه‌و هه‌ر حزبێكى عاقڵ بێت نابێته ته‌ره‌ف.
ماوه‌یه‌ك دوو بهرهكییهكى توند له‌نێوان سوننه‌كان دروست بووه، به‌ره‌یه‌كیان هه‌وڵ ده‌دات محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له پۆسته‌كه‌ى دووربخاته‌وه، به‌ره‌كه‌ى تریش داكۆكى له مانه‌وه‌ى حه‌لبووسى ده‌كاته‌وه. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌ردوو لا قسه‌یان له‌گه‌ڵ كورد كردووه.
دانا جه‌زا له فراكسیۆنى پارتى، له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى پارتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گوتى، “ئێمه بڕیارى خۆمان هه‌یه و خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین و هه‌ڵویستمان ده‌رباره‌ى لادانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسی، ئه‌گه‌ر بووه راى گشتى له‌گه‌ڵ زۆرینه ده‌بین، هه‌رچه‌نده ئێستا بارودۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه خه‌ریكه ئاشت ببنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى كێشه‌كه‌ى بۆ حه‌لبووسى دروستكردووه”.
داناى جه‌زا باسى له‌وه كرد، پرسی لادانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى پرسێكى سیاسیه و فشارێك بوو كه ئه‌حمه‌د جبورى وروژاندى به‌هۆى ئه‌وه‌ى گوایه هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى حه‌لبووسی ده‌ستى گرتووه به‌سه‌ر زۆرێك له پۆسته‌كانى سوننه، بۆیه ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو گورزێكى به‌هێز به‌رامبه‌ر حه‌لبووسی بوه‌شێنن و لاوازى بكه‌ن له پۆستى په‌رله‌مان بیهێننه خواره‌وه.
دانا جه‌زا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد هه‌ندێك گرووپى شیعه‌كان پاڵپشتى ئه‌و بابه‌ته بوون به تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڵام تا ئێستا زۆرینه‌یه‌ك نییه له‌ناو په‌رله‌مان بۆ لادانى ئه‌و پرسه و نه‌بووه‌ته رایه‌كى گشتى له‌نێو فراكسیۆنه‌كان.
سه‌باره‌ت به راى كورد و فراكسیۆنى پارتى ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن حه‌لبووسی لابدرێت ، دانا جه‌زا گوتى، “ئه‌وه بریارێكه تایبه‌ت به سوننه‌كانه، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى سوننه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بن حه‌لبووسی لابدرێت ئه‌وه ده‌كرێت بیری لێبكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواى چه‌ند گرووپێك بێت به‌هۆى ململانێى سیاسی ناوخۆیان بێت هه‌ر حزبێكى عاقڵ بێت نابێته ته‌ره‌ف له‌و بابه‌ته”.