نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى پیرۆزبایى په‌یوه‌ندى به بابه شێخى ئێزدییه‌كانه‌وه كرد ودووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌ركى بابه‌شێخ ئه‌ركێكى ئاینییه و نابێت هیچ كاریگه‌رییه‌كى سیاسى به‌سه‌ره‌وه بێت.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا باسى له په‌یوه‌ندییه‌كه كردووه و تێیدا هاتووه:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بابه شێخى ئێزدییان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئێزدییان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركى به‌ڕێز بابه شێخ، ئه‌ركێكى ڕۆحیى ئایینییه و نابێت هیچ كاریگه‌رییه‌كى سیاسى به‌سه‌ر به‌ڕێزیان و ئه‌ركه ئایینییهكهیهوه هه‌بێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست كه ببێته چه‌ترى كۆكهرهوهى ته‌واوى ئێزدییان و بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه ڕۆڵى خۆى له ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق بگێڕێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز بابه شێخ سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پیرۆزبایى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و داواى كرد به‌ڕێزیان و سهرۆكایهیهتیى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان له هاوكارى و پشتگیریى ئێزدییان به‌رده‌وام بن.