شلێر سەعید، تایبەت نوچەنێت
مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، لیوایه‌ك له كه‌ركووك ده‌كێشێته‌وه و به‌رپرسێكى سیاسى ده‌ڵێ، “ئه‌مه ته‌نیا ئاڵۆگۆڕى هێزه و كشانه‌وه نییه”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست “نوچه‌نێت” كه‌وتووه، به بڕیارى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، لیواى 61ى تایبه‌ت له كه‌ركووك ده‌كشێته‌وه و دیار نییه چ هێزێكى له شوێنى ئه‌و ره‌وانه‌ى كه‌ركووك ده‌كرێت.
شێخ سدیق ئه‌حمه‌د كه به‌رپرسێكى حزبى شیوعى كوردستانه له كه‌ركووك وه‌ك كه‌سێكى ئاگادار قسه‌ى بۆ نوچه‌نێت كرد و گوتى، “لیواى 61 سه‌ربه فریقهى تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه و له سه‌رده‌مى عادل عهبدولمههدیییهوه ره‌وانه‌ى كه‌ركووك كراوه دۆسیه‌ى ئه‌منى سه‌نته‌رى شاریان به ده‌سته‌وه بووه، ئێستایش بڕیارى كشانه‌وه‌یان دراوه”
ئه‌و به‌رپرسه سیاسییه ره‌تیكرده‌وه كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان له كه‌ركووك له ئارا بێت و گوتى، “به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئێمه ته‌نیا ئاڵۆگۆڕكردنه به هێزه‌كان”.