(نوچەنێت)
وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ڕایگەیاند، نزیکەی 150 سەربازی خۆی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبه داعش دەنێرێتە ههرێمی کوردستان بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بپارێزێت.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی هۆڵهندا ڕایگەیاندووە کە لە نێوان 100 بۆ 150 سەرباز دەنێرێتە فڕۆکەخانەکەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئەوەی ئەو فڕۆكەخانەیە بپارێزن.
له بهیاننامهكهدا باس لهوهشكراوه كه دوای ئەوەی مەشق بە هێزهكانی پێشمەرگە دەکرێت، ئهركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەگۆڕدریت بۆ ئامۆژگاریکردنی دەسەڵاتدارانی سەربازیی هەرێمی كوردستان.
دهشڵێت كه ئهو ئهركه لە ساڵی داهاتووەوە لەژێر فەرمانی هۆڵەندا دەبێت ئەمەش بۆ ئەوەیە عێراق پشت بەخۆی ببەسێت بۆ شەڕی داعش .
پێشتریش کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ویڵم کۆسن، لە مانگی تەموزی ساڵی 2019 ڕایگەیاندبوو، کە هۆڵەندا دەچێتە پاڵ ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ پشتگیری کردن لە پرۆژەیەک بۆ چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە له ههرێمی کوردستان.