(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن
جێگری سەرۆكی لیژنه‌ی وزه وسامانە سروشتیه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان هۆكارەكانی كەمبوونەوەی ئێستای كارەبای نیشتمانی لەهەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو و دەشڵێت ” دزینی كاره‌با یەكێكە لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانیی لەهەرێمی كوردستاندا”
گولیزار رەشید سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنەی وزه وسامانە سروشتیه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له لێژنه‌ی تایبه‌ت به وزه و سامانی سروشتی پەڕلەمانی کوردستان ئه‌و مه‌ترسیانه‌م خسته‌روو كه رووبه‌رووی كاره‌با نیشتیمانی ده‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه هاته‌دی و چه‌ند رۆژێكه كاره‌بای نیشتیمانی دووباره كه‌مبوه‌ته‌وه”.
لەبارەی هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانیی جێگری سەرۆكی لیژنەی ووزەی پەرلەمان دەڵێ “به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان و زۆری به‌كارهێنان كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت، بۆ ئه‌م زستانه‌ش كوردستان رووبه‌رووی كه‌می كاره‌با ببێته‌وه” بەڵام ئەوەش ئاشكرا دەكات كە به‌شێكی زۆری كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی په‌یوەستە به دوو هۆكار كه ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، دەڵێ “یه‌كێكیان (دزینی كاره‌با)یە ئەوەی دیکەش (ته‌كنیكی كاره‌با) کە به هه‌ردووكیان، %44ی كاره‌بای كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌دات، واته ئێستا كه كوردستان خۆی له به‌رهه‌م هێنانی 3000 مێگاوات كاره‌با ده‌دات، ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ی %44 وه‌ربگرین، ئه‌وه 1200 مێگاوات كاره‌با ده‌دزرێت، كه به‌و رێژه‌یه ده‌توانرێت كاره‌بای ته‌واوی شاری هه‌ولێری پێ دابین بكرێت.”
هۆكارێكی دیكەی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانیی كە ناوبراو به‌دواداچوونی بۆ كردووە، دانانی پێوه‌ری زیره‌كە لەلایەن وه‌زاره‌تی كاره‌باوە، بۆ ئەم مەبەستە دەڵێ “وه‌ك تێست نزیكه‌ی 400 هه‌زار پێوه‌ر دانراون به‌ڵام كاریان پێ نه‌كراوه كه ده‌كاته (%30)ی به‌شداربووانی كاره‌بای نیشتیمانی”.
بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەش كە رووبەڕووی كارەبای نیشتمانی بۆتەوە، گولیزار سندی جێگری سەرۆكی لیژنەی ووزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان بە گرنگی دەزانێت كە وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ستوبرد بكات بۆ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه رێژه‌یه‌كی باش له‌و كاره‌با دزراوه بگێرێته‌وه.
دەشڵێ “لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شاره‌وانی و كاره‌با و ئه‌ندامی پارێزگاكان دروستبكرێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به به‌رنامه‌ی ئه‌و لێژنه بدرێت كه دانرابوو بۆ بڕینی زێده‌ڕۆییەکان له‌سه‌ر كاره‌با نیشتیمانی و ئه‌گه‌ر ئه‌م لێژنه‌یە په‌له بكات له بڕینی زێده‌ڕۆییەکان ده‌توانردێت رێژه‌یه‌كی باش كاره‌با بگه‌رێته‌وه”.
چارەسەری سێیەمیش كە جێگری سەرۆكی لیژنەكەی پەرلەمان دەیخاتەڕوو ئەوەیە كە هاوسه‌نگی دروست بكرێت له‌نێوان به‌رهه‌مهێنان و خواست، چونكه دەڵێ “ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌م سیسته‌مه‌وه رێژه‌ی كاره‌با بگه‌یه‌نێته 6000 مێگاوات كاره‌با هێشتا گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر نابن و به‌شێكی ده‌روات بۆ دزی و رێژه‌ی دزی له كارەبا هاوكات له‌گه‌ڵ زیاد بوونی به‌رهه‌می كارەبا زیاتر ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت به‌م رێكارانه‌وه رێگری بكرێت له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زیاد بوونی به‌رهه‌م دزی كارەبا زیاتر نه‌بێت”.