نوچه‌نێت
سه‌ركرده‌كانى سوننه خه‌ریكى شه‌ڕى نوێنه‌رایه‌تى سوننه و شاره‌كانى سوننه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامى ئه‌مه‌یش پێكهاته‌ى سوننه به ده‌ست ده‌یان كێشه‌وه ده‌ناڵێنێ.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له راپۆرتێكدا باس له به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ململانێیه ده‌كات كه له‌نێوان لایه‌نه‌كانى سوننه هه‌یه له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیكردنى پێكهاته‌كه.
ئێستا سه‌ركرده سوننه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش ده‌بن، به‌ره‌یه‌ك به ناوى به‌ره‌ى عێراقییه و به‌ره‌ى قیوا، كه یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و ئه‌ویتریش له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئێستا په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
ئه‌و ململانێیه ده‌مێكه هه‌یه و چه‌ندان جار قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له راپۆرته‌كه باسى كراوه كاریگه‌رى ئه‌و ململانێیه‌یه له‌سه‌ر پێكهاته‌ى سوننه. به بڕواى رۆژنامه‌كه ئه‌و ململانێیه وایكردووه سه‌ركرده‌كانى سوننه بیر له مه‌ینه‌تى شاره‌كانیان و خه‌ڵكه‌كه‌یان نه‌كه‌نه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه بێت له به‌ره‌ى به‌رانبه‌ر بده‌ن.