نوچه‌نێت
دواى لێدوانێكى قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق له‌دژى توركیا، باڵیوزى توركیا له به‌غدا وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و به‌مه‌یش ناكۆكى راگه‌یاندن له‌نێوان باڵیۆزخانه و میلیشیاكان دروست ده‌بێت.
ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق رایگه‌یاند، له ئاینده هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌ست پێده‌كات و داواى مافى خۆى له باكوورى عێراق ده‌كات.
خه‌زعه‌لى ره‌خنه‌ى له ده‌ستوه‌ردانى توركیا له كاروبارى عێراق گرتووه و به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى ده‌زانێ.
فاتح یه‌لدز باڵیۆزى توركیا له عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته ده‌نگ و ده‌ڵى، ده‌ستوه‌ردانى توركیا بۆ كاروبارى عێراق بوونى نییه و ئه‌و كه‌سانه له خه‌یاڵى خۆیان دروستیان كردووه.
فاتح یه‌لدز باس له‌وه‌یش ده‌كات كه‌سانێك خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر عێراق ده‌یانه‌وێ سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ توركیا رابكشێن. دوا به دواى ئه‌م وه‌ڵامه‌ى باڵیۆزى توركیا له عێراق میلیشیاكان توڕه ده‌كات و بۆیه له راگه‌یاندن كه‌وتوونه‌ته وه‌ڵامدانه‌وه‌ى.