نوچه‌نێت
ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه عێراق پلانى هه‌یه، ته‌واوى بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبارانى تیرۆر جێبه‌جێ بكات و ده‌شڵێ، ئه‌م هه‌فته‌یه 50 تاوانبارى تر له‌سێداره ده‌دات.
وێراى ره‌خنه‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مرۆییه‌كان، پێشبینى ده‌كرێت عێراق له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى له‌سێداره‌دان به‌رده‌وام بێت.
ئاژانسى رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات نیگه‌رانییه‌كى زۆر له‌لاى به‌رپرسانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه له‌وه‌ى عێراق پلانى هه‌یه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌رده‌وام بێت و ته‌واوى ئه‌و تاوانبارانه له‌ناو ببات كه له گرتووخانه‌كانن و سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ دراوه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له‌مانگى ئۆكتۆبه‌ر عێراق 21 تاوانبارى له‌سێداره دا، هه‌فته‌ى رابردوویش به‌هه‌مان شێوه 21 تاوانبارى تر‌ى له‌سێداره دا، پلانیشى هه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه 50 كه‌سى تر له سێداره بدات.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه چوار هه‌زار كه‌س له عێراق له گرتووخانه‌كان و به تۆمه‌تى تیرۆر دادگایى كراون.