نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌كان له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ئاشكرایان كردووه، چه‌ند فراكسیۆنێك ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌كه‌ونه هه‌وڵى لادانى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چه‌ند فراكسیۆنێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م هه‌فته‌یه بانگهێشتى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق بۆ په‌رله‌مان بكرێت و هه‌روه‌ها كار بۆ لادانیشى ده‌كه‌ن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه عێراقییه ناوى ئه‌و فراكسیۆنانهى ئاشكرا نه‌كردووه كه له‌م هه‌وڵه‌دان، به‌ڵام ئاشكراى كردووه عه‌لى عه‌لاوى به ته‌نیا نییه كه بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت، به‌ڵكو عه‌لى خویلدى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیش بانگهێشتى په‌رله‌مانى ده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پێشتر عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه هه‌وڵى لێپرسینه‌وه دراوه، به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له دوو مانگى رابردوودا و هه‌روه‌ها به هۆى قه‌رزكردن و پێنه‌دانى زانیارى له‌باره‌ى ره‌وشى دارایى عێراق.