(نوچەنێت)
لە راگەیانراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ی “CMC”ی لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، منداڵێك لە نەخۆشخانەکەیان دوای 22 هەفتە له‌دایك بووە كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له جیهاندا، دەشڵێت، کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە و ژیانی لە مەترسیدا نییە و هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی یٔاسایی له گه‌شه‌كردندایه.
لەڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی “CMC”ی لەشاری هەولێر ڕایگەیاند: ” چەند رۆژێک لەمەوبەر منداڵێك لە نەخۆشخانەکەمان بە 22 هەفتەیی له‌دایك بوو كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له دونیادا، کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە، یٔێستا هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی یٔاسایی له گه‌شه‌كردندایه.”
لەڕاگەیەندراوەکەدا، د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان ئاماژەی بەوەکردووە: ” یٔه‌و منداڵه زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی یٔاسایی له‌دایك بووه، یٔه‌و له ماوه‌ی 22 هه‌فته له‌دایك بووه، كه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه له دنیادا، به‌ڵام ژیانی له مه‌ترسیدا نییه و وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تازه له‌دایكبوو هه‌ناسه ده‌دات، هه‌روه‌ها ڕێژی یٔۆكسجین له جه‌سته‌ی %88 و تا یٔێسته پێویستی به یٔامێری یٔۆكسجین نه‌بووه.”

