ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر
هونه‌رمه‌ندى ناسراو و به ئه‌زموونى كورد كه‌مال محه‌مه به‌ڵێنى كارى نوێ به گوێگرانى ده‌دات و سه‌باره‌ت به دوایین به‌رهه‌میشى كه به ناوى “له تۆ دوورم” بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سوپاسى بینه‌رانى ده‌كات و كه به كه‌متر له مانگێك 119 هه‌زار بینه‌رى له یوتیوب هه‌بووه.
دوایین كارى هونه‌ریى كه‌مال محه‌مه‌د له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه بڵاوكرایه‌وه، كه كلیپێكى نوێیه به ناوى “له تۆ دوورم” ئه‌و كاره هونه‌رییه له تێكستى هێمن هه‌ژار و میلۆدى شادمیر نامۆیه و ده‌رهێنانى زیاد ساڵحه.
كلیپه نوێیه‌كه‌ى كه‌مال محه‌مه‌د 119 هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه كه‌مال محه‌مه‌د سوپاسى بینه‌رانى ده‌كات و به‌ڵێنى كاری نوێیان پێ ده‌دات.