شلێر سەعید ،تایبەت بە نوچەنێت
حكوومه‌تى یۆنان به‌نیازه جارێكى تر یاساى كۆچ هه‌موار بكاته‌وه و به‌مه‌یش نیگه‌رانییه‌كى زۆرتر تووشى ئاواره‌كان ده‌كات و رێكخراوێكى كوردى تایبه‌ت به كۆچیش هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى گه‌نجان روو له‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
حكوومه‌تى یۆنان به‌نیازه جارێكى تر یاساى كۆچبه‌ران هه‌موار بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ كۆچبه‌ران دابنێت، وه‌زیرى كۆچى یۆنان ده‌ڵێ، ئه‌مه سێیه‌م جاره له ماوه‌ى ساڵێكدا هه‌مواركردنه‌وه بۆ یاساكه بكرێت.
سۆران رەشید، بەرپرسی میدیایی پڕۆژەی کۆچبەر لە کوردستان، باس له وردهكاریى هه‌مواركردنه‌وه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ “ئەوە باری سەرشانی کۆچبەران قورس‌تر دەکات، چونکە لەژێر مەترسیییەکی زۆری ناردنەوە دەبن کاتێک دەگەنە یۆنان، هەروەها چیتر ناتوانن بۆ ماوەیەکی زیاتر لەو وڵاتە بمێننەوە و سوود لە خزمەتگوزارییەکان وەربگرن”
سۆران له درێژه‌ى قسه‌كانى بۆ نوچه‌نێت گوتیشی، “ئێمە نیگەرانین لە گۆڕانکاریی و سەختترکردنی یاسای وڵات، بەڵام داوا لە گەنجان وخەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین هەوڵی کۆچکردن بە ڕێگای نائاسایی و قاچاخ نەدەن، چونکە بەڕاستی ڕێگاکە پڕ لە مەترسی و هەوراز و نشێوە، کاتێکیش دەگەنە یۆنان، ژیانیان سەختتر دەبێت”.
سۆران ئاماژە بەوەشدەکات کە ئەوە وا دەکات پەناخوازان دوای چەند مانگێک بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکەیان بدرێت و ئەگەر ڕەت بکرێتەوە بەخێرایی دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوون.
بەرپرسی میدیایی پڕۆژەی کۆچبەر ئاشکراشی کرد لە ئێستادا نزیکەى 40 هەزار کۆچبەر و پەناخواز لە کەمپەکانی دورگەکانی یۆناندان وژیانیان، بەپێی قسەى ڕێکخراوە مرۆییەکان، لەوپەڕی خراپیدایە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و شوێنی نیشتەجێبوون.