(نوچەنێت)
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 530 تووشبووی نوێ تۆماركراون و 329 تووشبووش چاكبوونەوە، كۆی تووشبوانیش 90 هەزاری تێپەڕاند.
لە راگەینراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ٥٣٠ تووشبووی نوێ تۆماركراون (١٥٤ هەولێر، ١٢٧ سلێمانی، ١٨٣ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە، ٣٩ گەرمیان، ٧ ڕاپەڕین) 329 تووشبوو چاكبوونەوە (١٢١ هەولێر، ٢٤ سلێمانی، ١٤٠ دهۆك، ١٣ هەڵەبجە، ٣١ گەرمیان)، ٢١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٣ هەولێر، ٦ سلێمانی، ٥ دهۆك، ٤ هەڵەبجە، ١ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە كۆی تووشبووان 92 هەزار و 10 كەسن، 56 هەزار و 647 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزار و 934 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.