نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كێتى ئه‌وروپا له راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌خنه‌ى توندى له حكوومه‌تى عێراق گرتووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 21 تۆمه‌تبارى تیرۆر جێبه‌جێ كردووه.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو حكوومه‌تى عێراق سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 21 كه‌س جێبه‌جێكردن كه پێشتر به تۆمه‌تى تیرۆر دادگایى كرا بوو.
ئه‌مه‌یش له ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه ناڕه‌زایى لێكهوتهوه و ئه‌مڕۆیش یه‌كێتى ئه‌وروپا به فه‌رمى ره‌خنه له عێراق ده‌گرێت و داواى لێده‌كات به هه‌ر ناوێكه‌وه بێت ئه‌و سزایه جێبه‌جێ نه‌كات.
یه‌كێتى ئه‌وروپا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، “ئێمه له دژى به‌كارهێنانى سزاى له سێداره‌دانین جا له هه‌ر بارودۆخێك بێت، چونكه سزاى له‌سێداره‌دان سه‌خته و نامرۆڤانه‌یه و رێگر نییه له تاوان”.
له به‌شێكى تر‌ى راگهیهنراوهكه یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات چیتر له داهاتوودا ئه‌و سزایه جێبه‌جێ نه‌كات.