نوچه‌نێت
له راگه‌یه‌نراوێكدا حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى مافى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى نییه كه له په‌رله‌مان ده‌رده‌چن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م، حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ره‌خنه له به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار ده‌گرێ و ده‌ڵێ، ” ده‌سه‌ڵاتى ڤیتۆى له دژى یاساكان نییه”.
حه‌سه‌ن كه‌عبى له درێژه‌ى راگهیهنراوهكه ده‌ڵێ، “سه‌رۆك كۆمار مافى ره‌تكردنه‌وه و گێرانه‌وه‌ى یاساكانى بۆ په‌رله‌مان نییه”.
دواتر سه‌باره‌ت به‌و واژۆیهى كه سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر یاساكانى ده‌كات حه‌سه‌ن كه‌عبى ده‌ڵێ، “په‌سه‌ندكردنى یاساكان له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ته‌نیا رێكارێكى پرۆتۆكۆلییه و هیچى تر نییه، چونكه ته‌واوى ئه‌و یاسانه‌ى له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه به په‌سندكراو ده‌زانرێن دواى تێپه‌ڕبوونى 15 رۆژ له‌و له‌و كاته‌ى كه به‌سه‌رۆك كۆمار دراون”.
رۆژى 13ى ئه‌م مانگه به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى ره‌خنه‌ى له تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه گرت و به پێشیلكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى زانى.
ئه‌مڕۆیش سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق به په‌رله‌مانى راگه‌یاندووه، ئه‌و یاسایه واژۆ ناكات كه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى توڕه كردووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى، راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حه‌سه‌ن كهعبییش به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح بووه.