نوچه‌نێت
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى بۆ كاروبارى دارایى وئابوورى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، حكوومه‌تى عێراق بۆ جارێ سێیه‌م پاره قه‌رز ده‌كات و ئه‌مه‌یش وه‌ك بڕگه‌یه‌ك له پرۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2021 جێگیر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى كازمى له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى نوێى عێراق و چه‌ند بابه‌تێكى دارایى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه و گوتوویه‌تى، “بۆ جارى سێیه‌م حكوومه‌تى عێراق پاره قه‌رز ده‌كات و ئه‌مه‌یش له بڕگه‌یه‌كى پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى 2021 جێگیر ده‌كات”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ ئه‌و قه‌رزه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كورتهێنانه ده‌بێت كه به‌هۆى بارودۆخى دارایى عێراق و جیهانه‌وه دروست ده‌بێت.
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له بودجه‌ى ساڵى 2021 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین ده‌كرێت و نرخى نه‌وتیش به 40 تا 42 دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێ، له‌م رۆژانه دانوستاندن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌م بڕه نه‌وته دیار بكرێت كه هه‌رێمى كوردستان به به‌غداى ده‌دات و پێشبینى ده‌كات ئه‌م رێككه‌وتنه له بودجه‌ى ساڵى نوێ جێگیر بكرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح باس له‌وه ده‌كات له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو ره‌شنووسى پرۆژه یاساى بودجه ده‌گاته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وپێیوایه به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانه‌وه پرۆژه یاساكه زۆر كورت و پوخت بێت.