نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنلاین هه‌ڵسه‌نگاندنێكى بۆ حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى كردووه، پێیوایه حكوومه‌تى كازمى له حكوومه‌ته‌كانى تر باشتر نییه و خودى كازمیش كاتێك هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌سى فریونهداوه به‌ڵام بێ گوناهیش نییه.
میدڵ ئیست ئۆنلاین له راپۆرته‌كه روانگه‌یه‌كى گشتى بۆ حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانى عێراق هه‌یه و پێیوایه هیچ كامێكیان له‌وى تر باشتر نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى زیاترى بۆ جێدهمێنى. بهبڕواى راپۆرته‌كه له‌وانه‌یه حكوومه‌تى كازمى له‌وانى تر باشتر بێت به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى سه‌ختى بۆ جێماوه و ته‌نانه‌ت هیچ هه‌ڵێكى بۆ سه‌ركه‌وتن نه‌ماوه، بۆیه ئه‌ویش كاره‌ساتى گه‌وره بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ى دواى خۆى جێده‌هێڵێ.
له راپۆرته‌كه باس له كه‌سایه‌تى كازمى كراوه و گوتوویه‌تى كازمى به كۆششێكى ساده حكوومه‌تێكى ساده به‌ڕێوه ده‌بات، حكوومه‌تى كازمى یه‌ك سه‌ربازى نییه رۆحى نیشتمانى هه‌بێت، بۆیه ناتوانێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. شكستى كازمى له رووى داراییه‌وه هۆكار بوو بۆئه‌وه‌ى له‌به‌رانبه‌ر میلیشیاكانیش سه‌رنه‌كه‌وێ.
ئایا كازمى فێڵى له كێ كردووه؟ راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن نووسه‌رى به‌ناوبانگى عه‌ره‌ب فاروق یوسف نووسراوه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ كازمى كه‌سى فریو نه‌داوه و فێڵى له‌كه‌س نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر بیكردابووایه ئه‌وا له حزبه‌كانى ده‌كرد، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كازمى له‌م هه‌موو بارودۆخه‌دا بێ گوناه نییه.