سێ وەزیری حكوومەتی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

بڕیارە بەم نزیكانە سێ وەزیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان بكرێن و لەسەر چەند بابەتێكی پەیوەندار بە وەزارەتەكانیانەوە گفتوگۆ و قسەوباسیان لەگەڵ بكرێ.

لەمبارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی  بڕیارده‌ری لێژنەی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەوەی بۆ (نوچەنێت) ئاشكرا كرد كە بەم نزیكانە لیژنەكەیان بانگهێشتی هەریەك لە وەزیرانی (خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پەروەردەو ئەوقاف)ی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پەرلەمانی كوردستان.

لەبارەی هۆكاری بانگهیشتكردنی ئەو سێ وەزیرەش ناوبراو وتی “دیارە لەهەرێمی كوردستاندا خوێندنی ئیسلامیی كێشەو گرفتی خۆی هەیە، ساڵانە كۆمەڵێك لە دەرچووانی ئامادەییەكان لە كۆلیژ و پەیمانگاكان وەرناگیرێن، لەگەڵ ئەوەش مامۆستایانی ئایینی ئەوانەی كە خوێندنی ماستەرو دكتۆرایان تەواو كردووە كۆمەڵێك كێشەو گرفتیان هەیە، دەمانەوێ‌ بۆ ئەو پرسانە بانگهێشتی ئەو سێ وەزیرە بكەین”.

ئاماژەی بەوەشدا كە “لەماوەی رابردوودا هەموو ئەو كێشە گرفتانە بەدەستمان گەیشتوون و ئێمەش لە لێژنەكەماندا تاووتوێ ئەو پرسانەمان كردووەو بە پێویستمان زانیوە كە لە دانیشتنێكی تایبەتدا هەریەك لە وەزیرانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ئەوقاف و پەروەردە ئامادە بن و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەت و كێشەو گرفتی خوێندنی ئسلامیی بە گشتی بكرێت و بتوانین لەو رێگەیەوە چارەسەری كێشەو گرفتی دەرچووانی خوێندنی ئیسلامیی بكەین لە هەرێمی كوردستاندا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com