نوچه‌نێت
به‌هۆى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق و ئه‌فغانستان، ئه‌مریكا رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه. وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكایش وه‌ڵامى ره‌خنه‌كان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر لایه‌نێك كشانه‌وه‌ى ئێمه به كه‌م بزانێت ئه‌وا سڵ له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ناكه‌ینه‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌مى رابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا” پنتاگۆن” رایگه‌یاند، دوو هه‌زار سه‌رباز له ئه‌فغانستان و500 سه‌رباز له عێراق ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریكا له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه و ته‌نانه‌ت یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌كه گرت.
ئه‌مڕۆ كریستۆفه‌ر میله‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنانه‌ى داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌یه سنوورێك بۆ ئه‌و شه‌ڕه دابنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو لایه‌نێك له‌م هه‌وڵه‌ى ئه‌مریكا كه‌م بكاته‌وه وبیكاته هه‌لێك ئه‌وا ئه‌مریكا سڵ له‌وه ناكاته‌وه به‌رپه‌رچى بداته‌وه.