شلێرسەعید، تایبەت به نوچەنێت
دووهمین پێشانگای نێودهوڵهتی كتێب له شاری سلێمانی به دروشمی” كتێب هاوڕێی بهردهوامه” بە بەشداری 18 وڵات و نزیكەی سێ ملیۆن ناونیشان كرایهوه.
شەوقی عومەر بەرێوەبەری پەیوەندییەكان ماركێتینگ له پێشهنگاى سلێمانى، له لێدوانێكى بۆ نوچهنێت باسى ژمارهى ناونیشانهكانى كرد و گوتى، “تا ئێستا تەنیا كۆمپانیا بیانیەكان لە پێشانگاكەمان بە دوو ملێون و نیو ناونیشانی كتێب بەشداریانكردووە، كە 18 وڵاتن لە دراوسێكان و ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا و كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان لەگەڵمانن لە دیاربەكر و سنە و كرماشان و ورۆژئاواشەوە “.
شهوقى عومهر باسى لهوه كرد، جیا له نمایشى كتێب چهندان چالاكى ترى رۆشنبیرى دهكرێت، شهوقى گوتى، ” لە پێشانگاكە كۆمەڵێك چالاكی ئەدەبی و شیعری بەرێوەدەچێت و كۆمەڵك كەسانی نووسەرو شاعیر وەك شێرزاد حەسەن وكەژاڵ ئەحمەد و لەتیف هەڵمەت ئامادە دەبن و چالاكی رۆشنبیری ژینگەیی وهوشیاری تەندروستی بەرێوەدەچێت كە ئەوانە لە پێشانگاكانی دیكە بەم شێوە نەبووە”.
بەرێوبەری پەیوەندییەكان لە پێشانگای كتێب باسی لەوەكرد، له پێشانگای كتێب رێكاری تەندروستی زۆرباش گیراوەتەوەبەر دەشڵێ، “چوارتونێل تەعقیمكردن دانراوە لەگەڵ چوار تونێلی یەدەگ بۆئەوەی هەركەسێك هات بەم تونێلانە تێپەرێت، بە بێ بەرامبەر دەمامك دەبەخشرێت بەوانەی سەردانی پێشانگاكە دەكەن، جیا ئێمە گرێبەستێكمان لەگەڵ كۆمپانیایەك كردووە رۆژانە ناو پێشانگاكە پاك دەكەنەوە وتعقیمی دەكەن”.
سەبارەت بەوەی قەیرانی دارایی و نهبوونى مووچه چەندە كاریگەری هەیە لەسەر پێشانگاكە و تواناى خهڵك له كڕینى كتێب، شەوقی عومهر گوتی، “پێشانگاكە وهها رێكخراوە كە كاریگەری دارایی كەم بكەنەوە ئەوەش بەوەی داوامان لە كۆمپانیاكان كردوە داشكاندنی زۆربكەن تا خەڵك بتوانێت كتێب بكرێت.”
پێشانگای نێودهوڵهتی كتێب ئهمڕۆ 18ى تشرینى دووهم كرایهوه و تا 27-11-2020 بهردهوام دهبێت .