شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتێك كردووه كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌رزكراوه‌ته‌وه، داوا ده‌كه‌ن دانیشتنێكى تایبه‌ت له په‌رله‌مان رێكبخرێت بۆئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى هه‌رێم و توركیا له‌سه‌ر نه‌وت تاوتوێ بكرێت.
شەمۆل ئاشتی سابیر لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “ئێمه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران داوامان كردووه، دانیشتنێكى تایبه‌ت به رێككه‌وتنى هه‌رێم و توركیا له‌سه‌ر نه‌وت بكرێت، به ئاماده‌بوونى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و داوا ده‌كه‌ین ورده‌كاریى و ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه بخرێته‌ڕوو”.
هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى ده‌كات، داوا ده‌كه‌ن به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه‌یان پێبدرێت بۆئه‌وه‌ى بزانن تا چه‌ند سوودى بۆ هاووڵاتیانى كوردستان هه‌یه.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌وان چاوه‌ڕێى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى دانیشتنه‌كه سازبكه‌ن.
