نوچه‌نێت
به‌هۆى هه‌ڕه‌شه وهێرشى راگه‌یاندنى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران، سعوودیه له پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، كه به نیاز بوو له عێراق ئه‌نجامى بدات و قه‌باره‌كه‌ى سێ ملیار دۆلار بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى تشرینى دووه‌م رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” ى له‌نده‌نى له به‌دواداچوونێك ئاشكراى كردووه، به‌هۆى فشارى میلیشیاكانه‌وه پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى سعوودى له عێراق دواخراوه كه قه‌باره‌كه‌ى سێ ملیار دۆلار بوو.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، محه‌مه‌د خه‌فاجى وه‌زیرى كشتو‌كاڵى سعوودیه باسى له‌وه كردووه سعوودیه له پرۆژه‌كه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه به بیانووى كه‌مى ئاو، كه‌چى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ لایه‌نه شیعه‌كانى به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ربه ئێرانن فشاریان خستووه‌ته‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق تا رێگه به پرۆژه‌كه نه‌دات.
زانیارى ئه‌وه له راپۆرته‌كه ئاشكرا كراوه، ماوه‌یه‌ك عێراق و سعوودیه دانوستاندنیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه و پرۆژه‌كه له رووبه‌رێكى فراوانى سێ شارى باشوورى عێراق “نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و موسه‌نا” ئه‌نجام ده‌درا، سێ ملیار دۆلارى بۆ ته‌رخان كرا بوو.
به‌ڵام ئێران هانى چه‌ند میلیشیایه‌كى خۆى له عێراق تا له راگه‌یاندن هه‌ڕه‌شه بكه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت تا پرۆژه‌كه سه‌ر نه‌گرێت. له‌م باره‌یه‌وه ساڵح حه‌مدانى كه چاودێرێكى سیاسى به ناوبانگه له عێراق ده‌ڵێ، “هیچ پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان بێ ره‌زامه‌ندى ئێران له عێراق ئه‌نجام نادرێت”.