نوچه‌نێت
فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ى 500 سهربازهكهى ئه‌مریكا له‌سه‌ر داواى عێراق بووه و دواى گفتوگۆكه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى تشرینى دووةم، فوئاد حوسێن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق كرد و رایگه‌یاند، هاوكارى نێوان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و عێراق له چوارچێوه‌ى گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى و به‌رگرى ئاسمانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
دواتر گوتى واشنتن 500 سهربازهكهى له عێراق له چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق كشاندووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى عێراق بووه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسى له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو كرد، كه كرایه ناوچه‌ى سه‌وز و گوتى، “ئه‌مه هێرشێك بوو له دژى گه‌ل و حكوومه‌تى عێراق بوو”.