نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، د. به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق داوا له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات ،ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێرێت كه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌رى رێككه‌وتووه.
نووسراوه‌كه‌ى د. به‌شیر حه‌داد له 16ى ئه‌م مانگه نووسراوه و ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى كراوه، له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه، “داواتان لێ ده‌كه‌ین ئه‌و شایسته داراییه بنێرن، كه بڕه‌كه‌ى 320 ملیار دیناره، وه‌ك پابه‌ندبوونێكى حكوومه‌تى فیدڕاڵى به به‌ڵێنه‌كانى، به تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت ئه‌و رێككه‌وتنه به‌ر له یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه بووه كه بێ رێككه‌وتنى نیشتمانى له 12/11/2020 تێپه‌ڕێندرا، هه‌روه‌ها ده‌زانرێت تا ئێستا مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تا ئێستا نه‌دراوه”.
له‌به‌شێكى تر‌ى نامه‌كه‌ى داواى خه‌رجكردنى شایسته جووتیارانى هه‌رێمى كورستان ده‌كات بۆ ساڵى 2014-2015 دووپاتیشى ده‌كاته‌وه چینى جووتیاران زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وتووه.
