سەرۆكی هەرێم سوپاسی پشتگیری بەردەوامی بەریتانیا دەكات

0

(نوچەنێت)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی وڵاتی بەریتانیای كرد بۆ ئەو هاوكاری و پیشتگیرییەی كە هەرمیشە بۆ هەرێمی كوردستانی دووپات كردۆتەوە.

لەمیانەی دیدارێكی ئەمڕۆ چوارشەممە 18/11/2020 ی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (جۆن لۆریمه‌ر) ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئافریکا، راوێژكارە بەریتانیەكە ئەوەی دووپات کردەوە کە بەریتانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، لە هاوکاری و پشتگیرکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت.

لەو دیدارەدا کە (ستیفن هیکی) باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێویستی و گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی و کارکردن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە تاوتوێ کرا و وێڕای ئەوەی کە (لۆریمەر) بەردەوامیی هاوکاری و پشتگیریی بەریتانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، سوپاسی و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و هاوبەشی و کارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەربری، سەرۆک نێچیرڤان بارزانیش سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەراڵ لۆریمەر خواست.

دوایین پێشهاتەکانی شەڕی تیرۆر و بەرەنگاربوونەی داعش، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەکردنی کێشەکانیان، تێپەڕاندن و پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخی ئەمنیی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com