نوچه‌نێت
عه‌بدولحوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان پێشنیار كراوه، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له ده‌ره‌وه‌ى عێراق و گرتووخانه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
هینداوى كه راوێژكارى مسته‌فا كازمییه بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه چه‌ندان پێشنیار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه پێشنیار كراوه هه‌ڵبژاردنه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى عێراق و گرتووخانه و نه‌خۆشخانه‌كان به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه داوه و باسى له‌وه كردووه ده‌كرێ هه‌ڵبژاردنى ده‌ره‌وه نه‌كرێت، به‌ڵام له گرتووخانه‌كان ناڕه‌زاییه‌كى توندى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
مه‌زر مه‌عن كرهویى كه په‌رله‌مانتارێكى سوننه‌یه له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، “چه‌ند ساڵێكه هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه گومان له ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌كرێت، ده‌كرێت دواى رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام له‌ناوخۆى عێراق ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه”.