نوچه‌نێت
دواى نزیكه‌ى دوو مانگ له وه‌ستاندن، شه‌وى رابردوو هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ده‌ستیان پێكرده‌وه، حه‌وت مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كرا و شه‌ش كه‌س له خه‌ڵكى سڤیل بوونه قوربانى.
راگه‌یاندنى شانه‌ى ئه‌منى به‌غدا ورده‌كاریى له‌سه‌ر هێرشه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، چوار مووشه‌ك له‌ناو ناوچه‌ى سه‌وز و سێیه‌كه‌ى تر له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه منداڵێك گیانى له‌ده‌ست داوه و پێنجى تریش بوونه‌ته قوربانى.
ماوه‌ى دوو ساڵ بوو هێرشه مووشه‌كییه‌كان به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام دوو مانگ ده‌بێت وه‌ستا بوون، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند لایه‌نێكى میلیشیاكان به‌ڵێنیان دا بوو هێرشه‌كایان بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا بوه‌ستێنن.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ى شه‌وى رابردوو هاوكات بووه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى بڕیارى كشانه‌وه‌ى 500 سه‌ربازى تر له عێراق، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاوه.