نوچه‌نێت
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر، دواى مانگێك له تووشبوونى به نه‌خۆشى كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كۆچى دوایى كرد.
كه‌سوكارى د.فرسه‌ت سۆفى و نه‌به‌ز حه‌مید قایمقامى هه‌ولێر له لێدوانى رۆژنامه‌وانى هه‌واڵى كۆچى دوایى فرسه‌ت سۆفیان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
د. فرسه‌ت له ساڵى 1978 له‌دایكبووه، ساڵى رابردوو بوو به پارێزگارى هه‌ولێر، پێشتر په‌رله‌مانتار و مامۆستاى زانكۆ بوو دكتۆراى له یاسا هه‌یه.
له 19ى مانگى رابردوو پارێزگاى هه‌ولێرى رایگه‌یاند، د.فرسه‌ت تووشى كۆرۆنا بووه له‌به‌ر سه‌ختى تووشبوونه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كرا و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆچى دوایى كرد.