شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “عێراق پێویستى به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكایه، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر نه‌مێنێ ئه‌مریكییه‌كان خۆیان ده‌ڕۆن”.
چه‌ند رۆژێكه بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له میدیاكان زه‌ق بووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و واده‌یه نزیكبووه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان ده‌ستنیشان كردبوو.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، عێراق زۆر پێویستى به هێزه‌كانى ئه‌مریكا هه‌یه، هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتى، “هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى و به‌تایبه‌ت هێزى ئه‌مریكى له‌زۆر رووه‌وه سوودیان بۆ عێراق هه‌بووه، ئه‌وان هاوكارى عێراقیان كرد له رووى لۆجیستى و راهێنان و پڕچه‌ككردن و ته‌قه‌مه‌نى بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنیان له عێراق”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى لایه‌نه عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكا بڕۆن، هه‌رێم كه‌مال گوتى، ” ئه‌و هێزانه خۆیان گوتویانه گه‌رمه‌ترسی هێزى تیرۆریستى داعش نه‌مێنێ به‌ته‌واوى ده‌كشێنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتبووى، ده‌بێت هێزه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستانیش بڕۆن، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و گوتى، “مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و راوێژكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵ”